الملخص:وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ سێشەممە دەستپێکردنی دابینکردنی بودجە بۆ موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵی راگەیاند.

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ سێشەممە دەستپێکردنی دابینکردنی بودجە بۆ موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵی راگەیاند.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لهوهكردوه، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستیکردوە بە رێکارەکانی دابینکردنی پاره بۆ موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی 2023، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانی پەیوەست بە پڕۆسەی ڕێکخستنی خەرجکردنەکە، پاره‌كه ره‌وانه‌ی بانكه‌كان ده‌كرێت.
داوای لە هەمو یەکەکانی خەرجکردن کردوە پێداچونەوە بە لیستی موچەی فەرمانبەرەکانیاندا بکەن
وەزارەتەکە داوای لە هەمو یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەتەکان و پارێزگارەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە پێداچونەوە بە لیستی موچەی فەرمانبەرەکانیاندا بکەن.
تائێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم موچه‌ی مانگه‌كانی 8 و 9یان وەرنەگرتوە
وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگی 10 له پارێزگاكانی عێراق له‌كاتێكدایه تائێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگه‌كانی (ئاب/8) و (ئه‌یلول/9)یان وه‌رنه‌گرتوه، به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌شه‌وه له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه مامۆستایان بایكۆتیان كردوه و هێشتا پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستیپێنه‌كردوه.

به‌های دراوه بیانیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 159 هه‌زار و 400 دینار، تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدایه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 40 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=159,400
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,040,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,670=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
166,250=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
191,500=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=104,050$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=120$
