الملخص:به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان روی له دابه‌زین كرد و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 160 هه‌زار دینار.
به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان روی له دابه‌زین كرد و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 160 هه‌زار دینار.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=160,000
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,125,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,670=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
170,000=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
196,500=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=105,050$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=121$

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی سزاكانی له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی ڕوسیا توندكرده‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كانی سه‌باره‌ت به دابینكردنی نه‌وت له بازاڕه‌كان زیادكرد، پێشبینیش ده‌كرێت له ماوه‌ی چاره‌كی چواره‌مدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی له جیهانی كه‌م ببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 36 سه‌نت به‌رزبۆوه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 0.4%ی نرخه‌كه‌ی و 86.36 دۆلار، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 53 سه‌نت به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته 0.6%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشته 83.44 دۆلار.
نه‌وتی خاوی برێنت به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌فتانه به ڕێژه‌ی 2.1% ده‌ڕوات
نه‌وتی خاوی برێنت به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌فتانه به ڕێژه‌ی 2.1% ده‌ڕوات، هاوكات نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ی 0.8% ده‌ڕوات، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردو جۆره‌كه‌ی نه‌وت ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردو به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبونه‌وه‌یان به‌خۆوه بینی به‌هۆی ئه‌گه‌ری پچڕانی هه‌نارده‌كردن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه دوای هێرشی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌سه‌ر ئیسرائیل له كۆتایی هه‌فته‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی فراوانكردنی مه‌ودای ململانێكانی كرد.
ئه‌مریكا یه‌كه‌م سزای به‌سه‌ر خاوه‌ن تانكه‌ره‌كانی هه‌ڵگری نه‌وتی ڕوسیادا سه‌پاند
له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نرخه‌كان دابه‌زینیان به‌خۆوه بینی، به‌ڵام ئه‌مریكا دوێنێ پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م سزای به‌سه‌ر خاوه‌ن تانكه‌ره‌كانی هه‌ڵگری نه‌وتی ڕوسیادا سه‌پاند كه نرخه‌كانیان له‌و سه‌قفه زیاتره كه له‌لایه‌ن گروپی حه‌وته‌وه دانراوه به 60 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ڕوسیا دوه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له جیهاندا و هه‌نارده‌كارێكی گه‌وره‌یه و به‌دواداچونی توندی ئه‌مریكا بۆ باره‌كانی نه‌وت ڕه‌نگه دابینكردنی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه.
